وشداری حەکیم و عامری لەحاند دواهاتەکانی شەڕ و کێشە لە ناوچە
"سەید عەمار حەکیم" ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق و " هادی عامری" سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح وشداریان دا بەرامبەر بە تەشەنەی شەڕ و کێشە لە ناوچەکە و دواهاتە پڕمەترسییەکانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛ لەو دیدارەدا کە شەوی هەینی لە نووسینگەی ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق لە بەغدا بەڕێوە چوو، دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێراق و ناوچەکە خرایە بەر باس و لێکدانەوە.
پێویستیی دەورگێڕانی سەرەکی ئێراق لە چارەسەر کردنی قەیرانی ناوچەکە و کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و کێشە لە تەوەرە سەرەکییەکانی باس کراو لەو دیدارەدا بوو.
حەکیم لەو دیدارەدا جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی دەوری ئێراق لەم بوارەدا و وتی: ئێراق دەبێ دەوری سەرەکی ببینێ لە پاراستنی هیوری و ئاسایشی ناوچەکە.
عەمار حەکیم هەروەها بە ئاماژە بە ڕەوتی تۆکمە کرانی کابینە ، خوازیاری درانی بەرپرسایەتیی وەزارەتخانەکان بە کەسایەتیگەلی کارامە و دەسپاک بوو.
دوابەدوای پەرە سەندنی هەڕەشە و کردەوە دنەدەرانەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا لە ئاستی ناوچەکە و لەوان لە ئێراق، زۆرێک لە ڕێبەرانی سیاسیی ئەم وڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامە وشداریان داوە لە حاند دواهاتەکانی ئەو کردەوە و هەڕەشە و گوڕەشانە.