ته‌مووز 06, 2019 09:59 Asia/Tehran
  • گیرانی ئەو داعشیەی بڕیاری لە سێدارەدانی لە موسڵ دەردەکرد

وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق رایگکەیاند : بەرپرسی دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان لە تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شاری موسڵی گرتووە .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی سومەریەنیوز ، سەعد مەعن وتەبێژی وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق  شەوی رابردوو بە ئاماژە بە گیرانی یەکێک لە ئەنجامدەرانی ئیعدامەکان لە گروپی تیرۆریستی داعشدا گوتی : هێزەکانی پۆلیسی ئەلقیارە لە پارێزگەی نەینەوا ئەم تیرۆریستە داعشیەیان گرت کە بە جلوبەرگی ژنانە خۆی شاردبووەوە .

 بە گوێرەی بەیاننامەکەی وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق  ئەم تیرۆریستە ، بەرپرسی تۆبە پێکردن و بەرپرسی ئیعدامکردنی ژمارێک لە شارومەندان و هێزە ئەمنیەکانی عێراق بووە لە کاتی دەسەڵاتی داعش بەسەر موڵسدا .

 

 

سەرپەیڤ