ته‌مووز 13, 2019 17:07 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانەوەی نوری مالکی وەک ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق

نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ڕێبەری "فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا" لەپەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە وەک ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی هەڵبژێردرا.

"هشام الرکابی" بەرپرسی میدیایی نووسینگەی مالکی ڕایگەیاند، نوری مالکی ئەمڕۆ شەممە لەدانیشتنی گشتیی ئەندامانی "حیزبی دەعوەی ئیسلامی"ی ئەو وڵاتە بە دەس خستنی سێ دووی دەنگەکان سەرلەنوێ وەک ئەمینداری گشتیی ئەو پارتە هەڵبژێردرایەوە.

دانیشتنی گشتیی ئەندامانی "حیزبی دەعوەی ئیسلامی" ی عێراق بەئامادەبوونی٣٥٠ کەس لە ئەندامانی ئەو پارتە لەشاری پیرۆزی کەربەلا بەدروشمی "وەفادارین بە ریسالەت، نیشتمان و شەهیدەکانمان" بەڕێوە چوو.

پارتی دەعوەی ئیسلامیی عێراق یەک لە لەمێژینەترین پارتەکانی ئەو وڵاتەیە کە لە ئاگۆستی١٩٥٧ لە نەجەفی ئەشرەف دامەزرا.

ئایەتوڵڵا محەممەد باقر سەدر و ئایەتوڵڵا محەممەد باقر حەکیم لە دامەزرێنەرانی بەرایی ئەو پارتە دێنەئەژمار و یەک لە کۆنترین و لەمێژینەترین پارتە سیاسییەکانی عێراق بووە لە بەرەنگاربوونەوەی رژیمی سەددام .

سەرپەیڤ