دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی ئێراق لە گەڵ سەرۆکی هێزی داد و وەزیری دادەوانی ئێران
وەزیری دادەوانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی ئێراق کە سەردانی تارانی کردووە ڕۆژی دووشەمە بە شێوەی جیاجیا لە گەڵ سەرۆکی هێزی داد و وەزیری دادی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران حوجەتولئیسلام و ەلموسلمین سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هێزی دادی ئێران لە دیداری فایق زەیدان وەزیری دادەوانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانی ئێراق وتی : پەرەی هاوکاریە دادەوانیەکانی ئێران و ئێراق دەبێتە هۆی پەرەی ئاسایشی ناوچە . حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ڕەئیسی وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئاسایشی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێ لە لایەن وڵاتانی ئەو ناوچە دابین بکرێت وتیشی : ئامادە بوونی هێزە دەرەوەییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا نەتەنیا ئاسایش دابین ناکات بەڵکوو دەبێتە هۆی ئاڵۆزیش . سەید عەلیڕەزا ئاوایی وەزیر دادەوانی ئێران یش لە دیداری وەزیری دادەوانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی ئێراق جەختی کرد لەسەر پێویستی خێراکردنەوەی جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتننامەی گوڕینەوەی تاوانکاران لە نێوان دوو وڵات . فایق زەیدان وەزیر ی دادەوانی وسەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی ئێراق یش لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر پێکهاتنی کومیسیونی هاوبەشی ئێران و ئێراق بۆ چالاک کردنەوە و پێشکەوتنی ڕێکەوتنگەلێک کە تا ئێستا واژۆ کراوە .