ته‌مووز 19, 2019 09:22 Asia/Tehran
  • بایکۆت ئەمریکا دژ بە حەشدی شەعبی

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە چوار فەرماندەری باڵای ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەری ئێراق ناسراو بە حەشدی شەعبی بایکۆت کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی "الحدث"؛ "مایک پێنس" ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا بە ناوی بانگەشەکراوی ئازادییە ئایینییەکان، بە دووپات کردنەوەی تۆمەتی داکۆکیی ئێران لە تیرۆریزم وتی: لە کاتێکدا کە ملیشیاکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئێرانەوە خەریکی زاڵ کردنی کەشی پڕ ترس و تۆقان بە سەر خەڵکدان، ئێمە هەروا بێدەنگە ناکەین و بێ کاردانەوە نامێنینەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا چەندین مانگە کە هەوڵێکی بەربڵاوی بۆ وەبن گوشار نانی حەشدی شەعبی دەست پێ کردووە و لەوم چوارچێوەدا ژمارێک لە گرووپەکانی ژێر ڕکێفی ئەو ڕێکخراوەی خستۆتە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

دەگوترێ واشینگتۆن بەغدای ناوەتە بن گوشارەوە بۆ ئەوەی چالاکییەکانی حەشدی شەعبی بەرتەسک بکاتەوە.

ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەریی ناسراو بە حەشدی شەعبی یەکێک لە گرینگترین هێزە چالاک و کاراکان لە سەرکەوتنی ئێراق بە سەر گرووپە تیرۆریستییەکاندا لەوان داعش دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ