ته‌مووز 20, 2019 08:19 Asia/Tehran
  • لەسەر پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر حەشدی شەعبی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهاتنی لیژنەی دۆزینەوەی راستیەکانی داوا کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی هەینی فەرمانی پێکهاتنی لیژنەی دەرخستنی راستیەکانی دەرکرد بۆ لێکدانەوەی پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر بنکەی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی سەلاحەدین .

فڕۆکەیەکی بێسەڕنشینی نەناسراو سەر لەبەیانی هەینی ، بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئامرلی لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی سەلاحەدین دایەبەر پەلامار.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنیی ئێران ، بە دوای ئەم پەلامارەدا ، عادل عەبدولمەهدی فەرمانی پێکهاتنی لیژنەی دەرخستنی راستیەکانی پێکهاتوو لە ئەرکانی سوپا ، ئەرکانی هەڵمەتی تایبەت ، هێزی ئاسمانیی ، بەرگریی ئاسمانیی و رێکخراوی حەشدی شەعبی دەرکرد .

ئەرکانی راگەیاندنی ئاسایشیی عێراق رایگەیاند ، لە میانی بۆردومانی ئەم بنکەیەدا ، کەسێک کوژراو دوو کەسیش بریندار بوون .

 هەندێ سەرچاوەی عێراق رایانگەیاند ، ئەم فڕوکەیە ئیسراییلی بووە و هەندێکیش دەڵێن ئەمریکایی بووە .

سەرپەیڤ