ئاب 09, 2019 13:23 Asia/Tehran
  • کەوتنەدوای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە دەڤەری بەغدا

ژێدەرە هەواڵییەکانی ئێراق رایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژاوای بەغدا خراوەتە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی کەناڵی خەبەری ئێران؛ هەواڵدەریی بوراسا بە گێڕانەوە لەو ژێدەرانەی کە بە تایبەتیان ناو دەبات ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سیخوڕییە لە باکووری بەغدا خراوەتە خوارەوە.

ئەو ژێدەرانە جەختیان کردووە کە ژمارەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ٥٢١٨٧ بووە و لە مەزرایەکی ناوچەی "رزوانییە" کەوتۆتە خوار.

بە وتەی ئەم ژێدەرانە، قەواخی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بە ڕواڵەت ساغە و زەبرێکی نەبینیوە.