ئاب 09, 2019 19:46 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی عێراقییەکان لەگەڵ بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیاندا

کاربەدەستانی عێراقی جارێکی تر لە سەر پێویستیی چوونەدەرەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، «ھومام تەمیمی» ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێی داگرت: بەغدا ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکادا کردووە کە تیای دا باسی ئەوە کراوە کە عێراق ھیچ پێویستییەکی بە ھۆزی شەڕکەری بیانی نییە.

ناوبراو وتیشی: بەرپرسایەتیی وەدەرنانی ھێزەکانی بیانی لە عێراق لە ئەستۆی عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیە و بۆ ئەم کارەش پێویست بە بەپەسەند کردنی یاسا ناکات.

«موعین کارمی» لە سەرکردەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقیش ڕایگەیاند: لە سای بوونی ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبی ، ئیڕدی ھیچ ھۆیەک بۆ مانەوەی ھێزی ئەمریکی لە عێراق دا بەدی ناکرێت و بانگەشەی ئەمریکییەکان لە بارەی ھەگەری سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراقیش شەڕێکی میدیایی و پڕوپاگەندەییەو بەس.

دوای ئەوەی کە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئنەمریکا لە فڤریەی ٢٠١٩ دا ڕایگەیاند کە، بە تەمانییە لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق بباتە دەرەوە، گەلێک لە خەڵک و تاقمەکانی عێراق دژایەتیی خۆیانیان لە گەڵ مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دەربڕی و داوای چوونە دەرەوەی ئەو ھێزە لە خاکی وڵاتەکەیان کرد.

سەرپەیڤ