ئێراق تێپەڕگای سنووری مەندلی لە گەڵ ئێرانی داخست
تێپەڕگای سنووری سومار- مەندلی لە نێوان ئێران و ئێراق بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی ئێراق داخرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس ماڵپەڕی هەواڵیی هاووڵاتی لە هەواڵێکدا ڕاپۆڕتی دا کە تێپەڕگای سنووری سومار مەندلی لە نێوان ئێران و پارێزگای دیالەی ئێراق بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق داخرا و هەموو فەرمانبەرانی ئەو تێپەڕگا سنووریە گوێزرانەوە بۆ تێپەڕگاکانی دیکەی ئەو وڵاتە . هەروەها ڕاگەیندرا کە هۆی داخرانی ئەو تێپەڕگا سنووریە ڕوودانی سەرپێچیگەلێک لەو تێپەڕگایە و هەروەها پێشلکاری لەو تێپەڕگایە بوو . لە لایەکی دیکەوە کاناڵی تەلەفیزونی ڕووداو ڕاپۆڕتی دا کە دەیان کرێکار و لوری داران و دانیشتوانی ناوچە ئەمڕۆ لە نزیکی تێپەڕگای سنووری س ومار مەندی لە گەڵ ئێران بە بەرپاکردنی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە بڕیاری بەغدای بۆ داخستنی ئەو تێپەڕگایە مەحکووم کردووە و خوازیاری کرانەوەی ئەو سنوورە بوون .