ئاب 11, 2019 17:24 Asia/Tehran
  •  پەلاماری داعش بۆ سەر ناوەندێکی پۆلیسی عێراق لە جەلەولا

دوابەدوای پەلاماری ئەندامانی داعش بۆ سەر ناوەندیکی پۆلیس لەناوچەی جەلەولا هەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالەی عێراق، سێ پۆلیس بریندار بوون.

 بە گویرەی راپۆرتی کوردپریس، ماڵپەری دەنگ وباسی ڕۆژ نیوز بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی جەلەولا سەر بە خانەقین لە پارێزگای دیالەی عێراق،کە داوای کرد ناوی لەقاونەدرێر ڕاپۆرتی داوە شەوی ڕابردوو ناوەندی پۆلیسی فریاگوزاری لە جەلەولا کەوتە بەر پەلاماری داعش و لەئاکامی دا دوو پۆلیس بریندار بوون.

بە گوێرەی  ئەم هەواڵە،ئەم پەلامارە لەناوچەی تەجنید لە جەلەولا ڕوویداوە و تیرئەنگێوەکانی داعش پۆلیسیان داوە بەر ئامانجی خۆیان و گردو پەڕی ناوچەکەیان مووشەک باران کردووە.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە،مالپەڕی دەنگ وباسی ئاوینەیش ڕاپۆرتی دا کە بەرپرسی پێکهاتەی یەکێتی لە جەلەولا ڕایگەیاندووە کە ناوەندی پۆلیس لە گەرەکی تەجنید لە جەلولا کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی و تیرئەنگێوەکانی داعش و لەئاکامی دا سێ پۆلیس برینداربوون و ڕاگوێزراون بۆ نەخۆشخانەی جەلولا.