ئاب 14, 2019 19:18 Asia/Tehran
  • دەمەقڕەی پاریس وڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەر گوێزرانەوەی داعشیەکان بۆ عێراق

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەرانسە ، ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ دەوری پاریس لە گوێزرانەوەی نایاسایی داعشیە فەرانسیە دەسگیر کراوەکان ، بۆ عێراقی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەرانسە ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیان نامەیەک ، ڕپاۆرتی ئەم دواییەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەڕ دەوری پاریس لە گوێزرانەوەی نایاسایی هاووڵاتیە فەرانسیەکانی ئەندامی داعش لە سووریا بۆ عێراقی ڕەت کردەوە. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: تاوانی هەواڵنێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی بیروڕا گوڕینەوە لەگەڵ کاربەدەستانی فەرانسی نەبووە ، هەربەم بۆنەوە پشتیوانێکی نیە. " ئاگنیس کالامارد" هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : زانیاری گەلێکی لەدەس دایە کە پێشان ئەدات ، حەوت ئەندامی فەرانسی گروپی تیرۆریستی داعش بە ڕەزامەندی وتەنانەت بەشداری پاریس ، بۆ دادگەیی کران گوێزراونەتەوە بۆ عێراق. کالامارد لە مەڕ چارەنووسی ئەم کەسانە بە توندی نیگەرانی دەربڕی. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەرانسە لەمەڕ چارەنووسی ئەم هاووڵاتیە فەرانسیانە ڕایگەیاند کە پاریس ڕێزدەگرێت لە دەسەڵاتدارەتی وسەروەری دەوڵەتی عێراق لەوان ڕێکخراوی دادەڤانی ئەم وڵاتە وئەم کەسانە دەبێ لە ڕێکخراوەکانی دادەڤانی عێراق، ئەوجێگایەی کە تاوانیان تیدا ئەنجام داوە، دادگەیی بکرین. کالاماردیش ئەم هەڵوێستەی پاریسی بە جی داخ ومەخابن وسەرسوڕ هێنەر زانی وتوئیتی کردووە: وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە ، شێوە وڕەوشتی کاریی منی داوەتە بەر پەلامار بەڵام هیچ شتێک بە دەر لە پروتوکول لە توێژینەوەکانی من دا ئەنجام نەبووە.  

سەرپەیڤ