ئاب 22, 2019 07:12 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی گواستنەوەی ٤٥٠٠ بنەماڵەی ئاوارە لە نەینەواوە بۆ کەرکوک و سەلاحەددین و ئەنبار

پارێزگاری نەینەوا باسی دەست پێ بوونی ڕەوتی گواستنەوەی ھەزاران بنەماڵەی ئاوارەی کرد لە ئوردوگاکانی ئەم پارێزگایەی باکووری ڕۆژئاوای عێراق بۆ ناوچەکانی خۆیان لە سێ پارێزگای دیکەی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە سومریەنیوز، مەنسور مەرعید پارێزگاری نەینەوا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ڕەوتی گواستنەوەی نزیکەی چوارھەزارو پانسەد بنەماڵەی ئاوارەی دانیشتووی ئوردوگاکانی ئەم پارێزگا سەر سنوورییەی ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق بۆ ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی  کەرکوک و سەلاحەددین و ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.

بە پێی ئەوەی وا لە بەیاننامەکەدا باسی کراوە، مەرعید لە دیدار لەگەڵ شاندێکی نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێکخستنی کاروباری مرۆڤدۆستانە (OCHA) وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئاوا ھەنگاوێک لە خێراکردنەوەی ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کاریگەریی دەبێت، وتیشی: پازرێزگای نەینەوا سوورە لەسەر ڕەخساندنی ھەل و مەرج و دەرفەتی پێویست بە مەبەستی گەڕانەوەی تەواوی بنەماڵە ئاوارەکان بە تایبەت ئەو بنەماڵانەی کە ئەندامێکیان سەربە تاقمی تیرۆریستی داعش بووە بۆ ئەوەی بەم کارە بەستێن بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمانەکەی عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ داخران و کۆکرانەوەی تەواوی ئوردوگاکان لەماوەی سێ ساڵی داھاتوودا خۆش بکرێت.