وشداری دانی حەشدی شەعبی بە ئەمریکا لە بارەی بەرەوام کردنی ھەنگاوە تێکدەرەکانی لە عێراق دا
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا دەوڵەتی ئەمریکای بە بەرپرسی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بنکەسەربازییەکان لە عێراق زانی.
میدیاکانی عێراق شەوی چوارشەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە ھەماری چەک و تەقەمەنیی حەشدی شەعبی لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدینیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سومریەنیوزی عێراق، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌رپرسیارێتیی بۆردومانکردنی باره‌گاکانی حەشدی شەعبیی خسته‌ئه‌ستۆی ئه‌مریکا و رایگه‌یاند :دوژمنانی عیراق دوباره پیلان به‌شێوازی جیاجیا بۆ به ئامانجکردنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی دەگێڕن و ئه‌مریکا که هاوکاربووه له هێنانی گروپه تیرۆرستییه‌کان بۆ عیراق و ناوچه‌که، ئێستا به‌جۆرێکی دیکه سه‌روه‌ریی خاکی عیراق ده‌به‌زێنێ و حه‌شدی شه‌عبی ده‌کاته ئامانج.
موهه‌ندیس لەو باوەڕەدایە که گێچه‌ڵه‌کانی ئه‌مریکا به حه‌شدی شه‌عبی، دوای سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌کانی ئەم ڕێکخراوەیە به‌سه‌ر داعش و چه‌سپێندرانی وەک هێزێکی فه‌رمی و یاسایی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانەوە پەرەی سەندووەو ئه‌مریکا به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کانی حه‌شدی شەعبی و بۆردومانکردنی باره‌گاکانی له پرۆسه‌ی تایبه‌ت و به فڕۆکه‌ی نوێ، خەریکی گێچه‌ڵکردنە بەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە.
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس رایگه‌یاندوه که زانیاریی پشتڕاستکراوه‌یان لایه، ئه‌مساڵ ئه‌مریکا چوار فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی ئیسرائیلیی له‌رێگه‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه خستوه‌ته‌ناو هێزه‌کانی خۆی و له فڕین به‌سه‌ر باره‌گا سه‌ربازییه‌کانی عیراقدا به‌شداریی پێکردوون.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه که حه‌شدی شه‌عبی زانیاریی دیکه و نه‌خشه و تۆماری سه‌رجه‌م ده‌رچون و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکای لایه و ده‌زانێت چ کاتێک به‌سه‌ر عیراقدا فڕیون.
جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری له قۆناغی داهاتووش ده‌دات و ده‌ڵێت به وردی ئاگادارن که پلان بۆ کوشتنی ئه‌و که‌سایه‌تییه جیهادییانه داڕێژراوه که پشتیوانی له حه‌شدی شه‌عبی ده‌که‌ن.
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس وشداریشی داوە کە، ئه‌وه‌ی رویدا له ئه‌ستۆی ئه‌مریکایه و ئه‌وه‌ش له ئەمڕۆوه روو بدات هه‌ر ئه‌مریکا لێی به‌رپرسه، ئێمه‌ش جگه‌له بژارده‌ی به‌رگریکردن له خۆمان و چه‌که‌کانمان، هیچی دیکه‌مان له‌به‌رده‌ست نییه و چاوه‌ڕوان بووین تا لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌واو ببن و له‌مه‌ودوا به چه‌کی پێشکه‌وتوتر به‌رگری له خۆمان ده‌که‌ین."
جێگای ئاماژەیە رۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ئابی ٢٠١٩به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عیراق رایگه‌یاند ئاگرێک له جبه‌خانه‌یه‌کی سه‌ربه هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی که‌وتوه‌ته‌وه و هۆکاره‌که‌ش رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه له‌ناو جبه‌خانه‌که‌دا که ده‌که‌وێته نزیک بنکه‌ی ئاسمانیی به‌له‌دەوە.