ئاب 24, 2019 12:32 Asia/Tehran
  • پێداگریی نوری مالکی لەسەر وەڵامدانەوەی گورچکبڕی عێڕاق بە رژیمی زایۆنی

"نوری مالکی" سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سکرتێری گشتیی پارتی دەعوەی عێراق وشداری دا، ئەگەر دەستتێدابوونی ئیسرائیل لە پەلامارە ئاسمانییەکان بۆسەر بنکەو مەترێزەکانی حەشدی شەعبی بسەلمێندرێ، بەغدا وەڵامێکی گورچکبڕ دەداتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نوری مالکی رۆژی هەینی هەرچەشنە پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر عێراقی بەمانی پێشێلکرانی سەروەریی ئەو وڵاتەو خستنەمەترسیی ئاسایشی ناوچە زانی و وتی: ئاسایشی ئەو ناوچە کە عێراق، رۆڵی بنەڕەتی تێدا دەبینێ، ئاسایشێکی هاوبەشەو پاراستنی، بەرپرسایەتی وئەرکی سەرشانی هەموو وڵاتانی ناوچەیە.

پێگە سەربازییەکانی سەربە حەشدی شەعبیی عێراق شەوی سێ شەممەی ڕابردوو، چوارەمین جار لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا پەلاماری کرایەسەر و سووتێندرا.

پێگەکانی ئامرلی، ئەبوو مونتەزەر محەممەداوی، سەقەر و بەلەد، چوار پێگەی سەربازی حەشدی شەعبین کە تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون.

ژمارێک لەشارەزایان و بەرپرسانی عێراقی، ئەمریکاو ئیسرائیلیان بە بەرپرسی ئەو پەلامارانە زانیوەو هەروەها ڕایانگەیاندووە، گەڵاڵەیەک لە ئارادایە بۆنەهێشتنی فیزیکیی کەسایەتییە خۆڕاگرەکانی عێراق.

سەرپەیڤ