وشداری دانی سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی بەردەوامیی شاڵاوی زایونییەکان بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی
سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی شوێنھاتە نالەبارەکانی بەردەوامیی ھێرشی سەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی وشداری دایە ڕژێمی زایونی.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، بە گێڕانەوە لە ئەلفۆرات، «حەسەن جیھاد» وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ڕایگەیاند: «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی وێڕای وشداری دان بە ڕژێمی زایونی پێی داگرتووە کە، ئەگەر بێتوو ئەو شاڵاوانەی ڕژێمی زایونی بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی بەردەوام بکرێن، ڕەوشتەکە لە گرێژنە دەر دەچێت و بۆ کەس کۆنترۆڵ ناکرێت.
وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق جەختیشی کرد: حەشدی شەعبی لە عێراق دا ھێزێکی سەربازیی سەربەخۆ دێتە ئەژمار.
ئێوارهى رۆژى یهکشهممه دوو ترۆمبیلی هێزهکانى حهشدى شهعبى له ناوچهى قائیمی سەربە پارێزگای ئەنبار له لایهن دوو فڕۆکهى بێفڕۆکهوانهوه کرانه ئامانج و ئهوهش بووههۆى کوژرانى دوو چهکدارى حهشد و برینداربوونى یهکێکى دیکه.
بنکەی سەربازییەکانی سەر بە ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە ماوەی یەک مانگی ئەم دواییە چەند جارێک کەوتوونەتە بەر پەلامار.
ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لەپاش سەرکەوتنەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە ھەمبەر تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا، ھەوڵ و پەلەقاژەیان بۆ توندکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئەم ڕێکخراوەیە پەرە پێ داوە.