ئه‌یلوول 04, 2019 09:19 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ڕادیۆتەلەفزیۆنەکانی عێراق: کەناڵی «ئەلحوڕڕە» بەشێک لە پرۆژەی دژی عێراقیی ئەمریکایە

یەکێتیی ڕادیۆتەلەفزیۆنەکانی عێراق چالاکیی کەناڵی حوڕڕە لەم وڵاتەی بە بەشێک لە پرۆژەی دژی عێراقی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەیید حەمید حسەینی سەرۆکی یەکێتیی ڕادیۆ تەلەفزیۆنەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەی سوکایەتی کارانەی ئەم دواییەی کەناڵی حوڕڕە، پێی داگرت: ئەمریکییە داگیرکەرەکان هەر لە سەرەتای هاتنیان بۆ نێو خاکی عێراق بە پیلانێکی پێشتر داڕێژراو بە نیازی تێکدانی کۆمەڵگای عێراق بوون.

حسەینی وتیشی: میدیاکانی سەربە ئەمریکا لە عێراق هەروا بەڕێوەبەری گەڵاڵەکانیانن و بەرنامەکانی ئەمریکا لەمەڕ داگیرکردنی وڵاتانی ناوچەکە برەو پێ دەدەن.

ئەنجومەنی پارێزگاریی کەربەلاش داوای داخرانی کەناڵی حوڕڕەی سەربە ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: ئەم کەناڵە دەبێ بە فەرمی لە مەرجەعییەتی دینیی عێراق داوای لێبوردن بکات.

کەناڵی  تەلەفزیۆنیی«حوڕڕە»ی سەربە ئەمریکا لەم دواییەدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دامەزراوە ئایینییەکان بە ناوی ( گەندەڵیی دینی لە عێراق دا)  بڵاو کردەوە.

بە سەرکەوتنی عێراق بە سەر داعش دا لە دیسامبەری 2017 جەماوەری ئەم وڵاتەو تاقمە عێراقییەکان، نەیارەتیی خۆیان بەرامبەر بە ئامادە بوونی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاندو جەختیان کرد لە سەر کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق.

سەرپەیڤ