ئه‌یلوول 08, 2019 13:37 Asia/Tehran
  • ڕوودانی ٥ تەقینەوەی تیرۆریستی لە پێتەختی ئێراق

مێدیاکانی ئێراق ڕایانگەیاند شەوی ڕابردوو پێنج تەقینەوەی تیرۆریستی لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە ڕوویداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ژێدەرە ئێراقییەکان ڕایانگەیاند ئەو پێنج تەقینەوەیە لە ناوەڕاست، باشوور، ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژاوای بەغدا ڕوویداوە.

کەناڵی سومریە نیوزی ئێراق ڕایگەیاند کە لەو تەقینەوانەدا لانیکەم ١١ کەس بریندار بوونە.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.