ئه‌یلوول 08, 2019 17:53 Asia/Tehran
  • لەناوچوونی گەورەترین تۆری ترۆریستی لە سەلاحەدینی ئێراق

هێزەکانی دام و دەزگای هەواڵگری عێراق گەورەترین تۆری ترۆریستی لە ستانی "سەلاحەدین" بە ٧٥ ئەندام ناسکرد و لەناوی بردوون.

بە وگێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە کەناڵی سومەریە نیوز، کردەوەکانی دەزگا جۆر بە جۆرە عێراقییەکان لە نەبەرد دژی ترۆریسم و شانە نووستووەکانیی هەروا بەردەوامە. بە گویرەی ئەم ڕاپۆرتە، دەزگای هەواڵگری عیراق لەم بەینا دا دەستەکەوتیکی تازەی لە نەبەرد دژی شانە نووستووەکانیی داعش دەستپیکردووە.

هەر لەم پێناوە دا هێزەکانی دەزگای هەواڵگری عێراق گەورەترین تۆری ترۆریستی لە ستانی سەلاحەدین یان بە ٥٧ ئەندام ناسکردووە ولەناوی بردوون.

بە گوێرەی ڕاگەیاندرانیی دەزگای هەواڵگری عێراق ، ئەم تۆرە گەورەیە خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانیی ئۆپەراسیۆنەکانیی ترۆریستی بەربڵاو لە ستانی نەینەوا.