ئه‌یلوول 11, 2019 19:35 Asia/Tehran
  • پێوەندی بەردەوامی بەغدا ئانکارا لەبارەی ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە پێوەندی بەردەوامی بەغدا و ئانکار کرد لەبارەی ئامادەبوونی هێزەکانیی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی دا و جەختیکرد کە تێدەگات لەمەترسی پارتی کڕێکارانی کوردستان.

بە گویرەی ڕاپۆرتی وکردپریس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی دەنگ وباسی سومەرییە نیوز، موحەممەد عەلی حەکیم،وەزیری دەرەوەی عیراق لە پێوەندی لەگەڵ ئامادەبوونی هێزەکانی سەربازی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی گوتیشی بەغدا وئانکارا لەم بوارە پێوەندی بەردەوامیان هەیە.

حەکیم هاوکات لەگەڵ جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی کاربەدەستانی تورکیا لە هەستیاری مەسەلەی ئامادەبوونی هێزەکانیان لە خاکی عێراق تێدەگەن گوتیشی: بەغدا لە پێوەندی بەردەوامە لەگەڵ ئانکارا سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزی سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق دا. وەزیری دەرەوەی عێراق لەمبارەوە گوتیشی: لە ڕاستی دا ئیمە لەم بوارە پێوەندیمان هەیە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە ، بەرگری و ئیتلاعات بە شێوەی بەردەوام کاربەدەستانی تورکیا ئاگادارن لە هەستیاری ناوچە و گرنگایەتی ئەم بابەتە؛ ئیمەیش لە مەترسی ڕێکخراوەی پە کە کە و هەڵوێستەکانیان تێدەگەین .

ئەمە لە حاڵیکدایەکە حەکیم دوینێش لە قسەگەلێک دا  لە کۆبوونەوەی دەستپێکرانیی ١٥٢هەمین خولی ئاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەب لە ئاستی وەزیران کەبە سەرۆکایەتی عێراق بەڕێوە چووە، جەختیکردبوو وڵاتەکەی نەیاری هەرچەشنە خۆووەردانی سەربازی تورکیایە لە خاکی خۆی دا وبەکەڵک وەرگرتن لە ئامرازە جۆر بە جۆرەکان هەوڵ ئەدات بۆ کۆتایی ئەم مەسەلەیە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەمبارەوە گوتبووی: بەغدا جەختدەکات لە سەر نەیاریەتی بەبڕشتانەی لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق لەهەر شکل و شێوەیەکی وبۆ کۆتایی دان بەم مەسەلە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی جۆر بە جۆر لەهەوڵ دایە؛ ئەمە لە حاڵێکدایە کە عێراق بۆ هاوکاری ئاسایشتی لەگەڵ تورکیا بە ڕەویشتگەلێک وا ڕێککەوتنی دوو وڵاتی لەگەڵ دابێت ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە.