ئه‌یلوول 17, 2019 09:09 Asia/Tehran
  • نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق خوازیاری وەدەرنرانی هێزە بیانییەکان بوون

٥٣ نوێنەری پەرلەمانی ئێراق سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە بە واژۆ کردنی بەیاننامەیەک جەختیان کرد: پەرلەمان دەبێ گەڵاڵەی خۆی سەبارەت بە چوونەدەری هێزی ئەمریکایی بخاتە سەرویی هەموو پلان و بەرنامەکانی.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ لە بەیاننامەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقدا هاتووە: ئێمە وەکوو نوێنەرانی ئێراق بە واژۆ کردنی ئەو بەیاننامەیە، داوا لە پەرلەمان دەکەین لێکدانەوە و پەسەن کردنی گەڵاڵەی هاوپێوەند بە وەدەرنانی هێزی بیانی بکات بە پلان و بەرنامەی سەرەکیی خۆی.

پێشنووسی یاسای وەدەرنانی هێزی بیانی ئەمدواییە لە پەرلەمان ئامادە کراوە و هاوپەیمانیی "الفتح"ی ئێراق سەبارەت بەوە رایگەیاند؛ ١٣ پێشنووسی یاسا لەوان یاسای وەدەرنانی هێزی بیانی بۆ پەسەن کران لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ئامادە کراون.

«حنین القدو» نوێنەری هاوپەیمانیی "الفتح" لە پەرلەمانی ئێراق رایگەیاند: پێشنووسی یاسای وەدەرنانی هێزی بیانی لە ئێراق لە گرینگترینی ئەو یاسا و ڕێسایانەیە کە لە خولی ئێستای پەرلەمان دەخرێتە بەر باس و دەنگ دانەوە.

سەرپەیڤ