ئه‌یلوول 19, 2019 17:14 Asia/Tehran
  • درێژەی ئۆپەراسیۆنی

فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ستانی ئەنباری عێراق ڕایگەیاند،لە چوارەمین رۆژ لە پێنجەمین قۆناخی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی سەرکەوتوو" ،ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە ستانی "ئەنبار" لە رۆژئاوای ئە وڵاتە لە بوونی ترۆریستان پاکتاو کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،"قاسم مۆسلێح" فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ستانی ئەنبار ئەمرۆ پێنجشەممە بە ئاماژە بە پێشڕەوی ٤٠ کیلومەتری هێزە عێراقییەکان بەرەو سنوورەکانی ئەردەن، ڕایگەیاند دوو فڕۆکەخانە و چەند گوندیش لەم ئۆپەراسیۆنە دا پاکتاو کراونەتەوە. 

مۆسلێح بەڕاشکاوی گوتی ،لەم ئۆپەراسیۆنە یەکێ لە  فەرماندەرە ترۆریستەکانی داعش کەبەر پرسایەتی لۆجێستیکی ویلایەتی دیجلە بوو هاوڕێ ١٥ کەسی دیکە قۆڵبەستکراون .

هێزەکانی حەشدی شەعبی ، ئەرتەش ،پۆلیسی فێدراڵ و هێزی ئاسمانی ئەرتەشی عێراق ڕۆژی دووشەممە پێنجەمین قۆناخی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی سەرکەوتوو"یان دەستپێکردووە.

  بە گوێرەی ڕاگەیاندرانیی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی (بەسیجی جەماوەری)،ئامانج لە ئۆپەراسیۆنیی "ئیرادەی سەرکەوتوو" پەیجووری و دابینی ئاسایشتی گوندەکان و ڕێگاکانی ئێستایە لە ناوچە باکوورییەکانی ستانی کەربەلا و باشووری ئەنبار و پاکتاوکردنەوەی لە ترۆریستانی داعشی.

ئۆپەراسیۆنی"ئیرادەی سەرکەوتوو" لە ٧ـی ژوئیەی ڕابردوو دەستپێکراوەو وتا بەئێستا پینج قۆناخیی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهاتووە.

سەرپەیڤ