ئه‌یلوول 21, 2019 19:20 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی شاڵاوی شیمانەیی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی

یاریدەری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق باسی تەیار بوونی ھێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەم وڵاتەی کردووە بە پێشکەوتەترین چەک و چۆڵەوە بۆ وەڵامئانەوەی شاڵاوی شیمانەیی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی.

«نەسر شەمەری» یاریدەرو وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی میھری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە شاڵاوی ئەم دواییەی ئەمریمکاو ڕژێمی زایونی بۆ سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: حەشدی شەعبی  و خۆڕاگریی ئیسلامی، ھۆکارانی سەرەکیی شکست ھێنانی داعش و کەوتنە مەترسیی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لە ناوچەکەدان.

«کەریم عەلیوی» لە ڕێبەرانەی ڕێکخراوەی بەدریش وتوویەتی: ئەگەر بێتوو ھەرچەشنە دەست درێژییەک بکرێتە سەر بنکەوبارەگای حەشدی شەعبی، مۆڵگەکانی ئەمریکاش لە ھەڵمەتی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە ئەماندا نابن.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە چەندجارێک مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق کەوتنە بەر  پەلامار.

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق، ئەمریکاو ڕژێمی زایونیی بە بەرپرسی ئەو شاڵاوانە زانیوە.

سەرپەیڤ