تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 16:23 Asia/Tehran
  • پیداگری ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی عێراق لەسەر شکستی دوژمنان بۆ تێکدانی ئارامشی ئەم وڵاتە

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند ، هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی ئارامش وهێوری لەم وڵاتە لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر " فاتیح فەیاز " ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی عێراق وسەرۆکی حەشدی شەعبی ئەمرۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند : قەیرانی ئێستاکەی عێراق دوو قۆناخی وەپشت سەر ناوە وبەیان نامەی زانای پایەبەرزی ئایینی عێراق ڕوون وئاشکرا بوو وزانای ئایینی عێراق لەم بەیان نامەیەدا ئەوشتەی کە باش بوو باسی کرد وڕێگە چارەیشی بۆ دیاری کرد .فاڵح فەیاز  وتی: لەناوبردنی گەندەڵی وبەدی هێنانی گەشە وچاکسازی ئابووری تەنیا لە سێبەری دەوڵەت بەدی دێت. " ئەحمەد سافی" نوێنەری ئایە تۆڵڵا سیستانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق لە کەربەلا لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، سێ هێزی بۆ جێ بەجێ کردنی چاکسازی ڕاستەقینە بانگهێشت وخوازیاری دان بەخۆداگرتنی خەڵک وهێزە ئاسایشتیەکان لە ناڕەزایەتیەکان دا بوو. بڕیک لە پاڕێزگاکانی عێراق لەوان بەغدا لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە شایەتی بەڕێوە بردنی خۆپێشاندان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی ناباری خزمەت گوزاری گشتیی ، نەبوونی دەرفەتی کار وگەندەڵی ئیداری بوون. 

سەرپەیڤ