تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفونی مایک پمپئۆ و عەبدولمەهدی لە بارەی ناهێوریەکانی عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندی تەلە فۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی لە کردەوەکانی دەوڵەتی ناوبراو بۆ کۆتایی دان بە ناهێوریەکان وخۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەلەم وڵاتە پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلە فیزیۆنی ڕوداو ، نوسینگەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند کە ناوبراو وتووێژی تەلە فۆنی لە بارەی گوڕانکاریەکانی ئە دواییە وناهێوریەکانی ئەم دواییە لەگەڵ مایک پمپیۆی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام داوە.بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە، خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە وگەڕاندنەوەی بەغدا بۆ دۆخی ئاسایی دوای هەڵوەشاندنی قەدەغەی هاتووچوو لەم شارە، لە تەوەرەکانی گفتوگۆی دوو لایەن بووە وعەبدولمەهدی پیداگری کردووە کە هێزە ئاسایشتیەکانی بەغدا دۆخی ئەم شارەیان کۆنترۆڵ کردووە ودۆخەکە هەرئێستاکە لە ژێر کۆنترۆڵ دایە ودەوڵەت بەرنامەی چاکسازی خۆی بۆ جێ بەجێ کردنی داواکاری ناڕازیان دابە دەستەوە وڕێکارە پێویستەکان لە پێش گیراوە ولە ڕۆژەکانی داهاتوویش کردەوەی زۆرتر لەم بوارە ئەنجام دەبێت. پمپیۆ یش پشتیوانی وڵاتەکەی لە کردەوەکانی دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە وکۆتایی دان بە ناهێوریەکان وبەهێزکردنی ئاسایشت وپاوەجیی لە عێراق ڕاگەیاند .