تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 16:33 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە بەغدا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ سەفەرێکی دوو رۆژە گەیشتە بەغدا .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کەناڵی تەلە فیزیۆنی کوردستان ٢٤ ڕاپۆرتی دا کە سرگئی لاورۆف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا چەند دەقە لەمەوبەر گەیشتە عێراق وبڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدار وچاوپێکەوتن بکات. بە پێی هەواڵەکە ناوبراو لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی عێراقیش گفتوگۆ دەکات. لاڤۆرۆف دوای دیدا روچاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی، بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی پلە بەرز وکاربەدەستانی هەرێمی کوردستان سبەی  سەفەر دەکات بۆ هەولێر. پیشتر ماریا زاخاروف وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لاڤۆرۆف لە ڕۆژەکانی حەوت وهەشتی ئۆکتۆبەر بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق وهەرێم سەفەر دەکات بۆ هەولێر وبەغدا. پرس ومەسەلەکانی ئابووری وبەتایبەت مژارەکانی هاوپێوەند بە نەوت  لە تەوەرە سەرەکیەکانی وتووێژی لاڤۆرۆف لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوە. ئەمە یەکەمین سەفەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ هەرێمی کوردستانە.