تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 16:43 Asia/Tehran
  • گوتاردانی گرنگی بەرهەم ساڵح بۆ خەڵکی عێراق لەپێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندان و بەرنامە کانی داهاتوو

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکرد کە تەقەکردن بەرەو خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە و هێزە ئاسایشتییەکان و پەلامار بۆ سەر میدیاکان و کارگێرانی میدیا لەم وڵاتە قەبوول ناکرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەڕی ڕاگەیاندنی ناوەندی سەرۆک کۆمارەتی عێراق، بەرهەم ساڵح،سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ئێوارەی دووشەممە لە ووتاردانێکی تەلەڤەزیۆنی ڕوو لە خەڵکی وڵاتەکەی گوتی وەبەر ئامانج دانیی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە و هێزە ئاسایشتییەکان بە گوللـەو پەلامار بۆ سەر میدیاکان و کارگێرانی میدایی لە عێراق قەبووڵناکردرێت  ئەویش لە جێگەیەک وا هەمووان پێڕاهاتوون ئەم وڵاتە بە دێمۆکراتیک و وڵاتیک ببینن  کە مافەکان و ئازادیی لەبەر چاودەگرێت.

سەرۆک کۆماری عێراق هاوکات لەگەڵ جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی گەندەڵی دراوی و ئیداری پێش دەگرێت لە دەرفەتەکانی پێشکەوتن گوتیشی: ڕێزبەندییەکانی حیزبی و گرووپی سەرەڕای هەوڵەکان و داوای بەردەوام لەمەر وەلادانانی ئەو و هەڵبژاردنی ڕێگاکانی لە کردەوەو عیلمی ڕاستەقینە لە پێناو گەییشتن بە حوکمرانی باش، گەرەکیان نییە  دەست بەرداری ڕاستەقینەکانیی ئێمە ببن.

 سەرۆک کۆماری عێراق هاوکات لەگەڵ دەربڕینی ڕیز و سپاسی لە پێشنیاری ئایەتۆڵڵاعۆزما سەید عەلی سیستانی، مەرجەعی پایەبەرزی شیعەکانیی ئەم وڵاتە کە زۆر زوو برگەکانی کەم وکۆرییەکانیان ناسی و سەبارەت بە کەمتەرخەمیی لە ئەنجام دانی چاکسازییەکان وڕاژەکاری گەیاندن بۆ شارومەندان وشداریی دا، ڕایگەیاند بە گوێرەی ڕاویژەکانی جیددی لەگەڵ ژماریک لە ڕێبەرانی سیاسی و نیشتمانی، ڕێکخراوەکانی مەدەنی و گرووپەکانیی کۆمەڵایەتی وڕێزگرتن لە هەڵوێستی مۆقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر،خوازیاریی دەستپێکرانیی تویژینەوەکانی دادەڤانی لە پێوەندی لەگەڵ هۆکارانی تووند وتیژی چەند رۆژی رابردوو، پێشگرتن لە دەکار هێنانی زەخت وزۆری لە ڕادەبەدەر و پاراستنی مافی شارومەندان لەبەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی ئاشیخوازانە دا بووە.