تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 13:35 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند

دەوڵەتی عێراق دوابەدوای کوژرانی دەیان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕەوتی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەدا سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە رۆژی پێنج شەممەوە لە سەرتاسەری عێراقدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی بەڕێوە دەبەین.

لە ڕەوتی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مدواییه‌دا ١٠٤ که‌س کوژراون و زیاتر لە شه‌ش هه‌زاری دیکه‌ش برینداربوونە. ھەست کەس لە کوژراوانی ئەنجامی بشێوییەکانیش سەر بە ھێزەکانی ئاسایشتن.

دەوڵەتی عێراق لێکۆڵینەوە لە بارەی ھۆکارانی ئەو بشێوییانەو ئەمەش کە کێ ناڕەزایانی کردووەتە ئامانج، دەست پێ کردووە.

ژمارێک لە پارێزگاکانی ئێراق لەوان بەغدا لە ڕۆژانی رابردوودا بوونەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشی نالەباری ڕاژەکاریی گشتی، نەبوونی دەرفەت و هەلی کار و پیشە و پەرەسەندنی گەندەڵیی ئیداری.

نیشانە و دیاردەی زۆر لەبەرچاوە کە دەسەلمێنن ئەو خۆپیشاندانانە خۆڕسک نەبوونە و بیانییەکان دەستیان بووە لە هەڵایساندنی ئاگرەکەیدا.

بڵێسەی خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی کاردانەوەی بەرپرسان و ڕاگەیاندنی ھەگبەی ڕاپەڕاندنی داخوازیی خۆپیشاندەران لە لایەن عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دامرکاوەتەوە.