تشرینی یه‌که‌م 11, 2019 09:09 Asia/Tehran
  • گۆڕدرانی ٥ وەزیری لە کابینەی ئێراق

"عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە ئاراستەی بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە لێژنەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە پێنج وەزیری وەلانا و کەسانێکی دیکەی بۆ وەدەس گرتنی ئەو پۆستە وەزارەتخانەییانە دەس نیشان کرد و هەروەها بۆ بە دەس هێنانی دەنگی متمانە بە پەرلەمانی ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ وەلانرانی وەزیران لە وەزارەتخانەکانی تەندرووستی، پەروەردە و فێرکاری، پێوەندی و بەدالە، کۆچ و کۆچبەری و هەروەها وەزارەتی پیشەسازی لە ئاراستەی دابین کردنی داخوازەکانی ناڕازییانی ئێراقی جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ "جەعفەر سادق عەلاوی" بۆ پۆستی وەزارەتی تەندرووستی ئێراق، "سوها خەلیل حسێن عەلی بەگ" بۆ پۆستی پەروەردە و فێرکاری، "ئەمیر عوریان بەیاتی" بۆ پۆستی وەزارەتی پێوەندی و بەدالە، "هەنا ئیمانۆئیل کورکیس" بۆ پۆستی وەزاەرتی کۆچ و کۆچبەران و "قەحتان عەباس نیعمان حسێن جەبووری" بۆ پۆستی وەزارەتی پیشەسازیی ئێراق پێناسە کراون.

سەرپەیڤ