عیراق بۆ رێگرى لە هاتنى داعش هێزێکى گەورەى سەربازى رەوانەى سەر سنورى سوریا دەکات
تشرینی یهکهم 12, 2019 15:28 Asia/Tehran
عێراق لە ترسی هاتنی چوونە ناوەوەى چەکدارانی داعش بۆ ناو خاکەکەی هێزێکی گەورە دەنێرێتە سهر سنووری سووریا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە بەرپرسانی کوردی سوریا بە حکوومەتی عێراقییان راگەیاندووە بەهۆی سەرقاڵبوونی هێزەکانیان بە پێشگرتن بە هێرشی سوپای تورکیا چەکدارانی داعش لە گرتووخانەکانی باکووری سوریا هەڵدێن، ههر بۆیه داوا دهکهن ئاسایشی سنوور توندوتۆڵتر بکهن.
لەلایەکى ترەوە دوانیوڕۆى ئەمرۆ عێراق سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى کۆمکارى عەرەبى دەکات سەبارەت بە هێرشەکانى تورکیا.
لەچەند رۆژى رابردوودا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان دەستپێکردوە بۆ وەستاندنى هێرشەکەى تورکیا بۆسەر باکووری سوریا .