عەبدولمەهدی : ئەنجامدەرانی دەسدرێژی بۆ سەر ناڕازیانی ئەم دواییەی ئێراق سزا دەدرێن
سەرۆک وەزیری و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق وتی : ئەنجامدەران و هۆکارانی دەسدرێژی بۆ سەر ناڕازیانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە لە هەر پلە و پێگەیەک دا بن سزا دەدرێن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ،عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەمە لە بەیاننامەیکدا بە ڕاگەیاندنی پێکهاتنی لێژنەی بە دوادا چوونی ڕاستیەکان بۆ ڕوون بوونەوەی پشت پەردەی ڕووداوەکان و توند و تیژیەکانی ئەم دواییە لە بەغدا و حەوت پارێزگای دیکەی ناوەندی و باشووری ئەو وڵاتە جەختی کرد لەسەر سزادانی ئەمجامدەرانی کوشتنی خۆپیشاندەران و هێزە ئاسایشیەکان لە هەر پێگە و پلەیەکدا بن .
بە پێی ئاماری فەرمی توند و تیژی و تێکەڵچوونەکانی ئەم دواییە لە پێنج ڕۆژی ناڕەزایەتیەکانی ئێراق ، 104 کوژراو و زیاتر لە شەش هەزار برینداری لێکەوتەوە .
شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی خەتیبی نوێژی هەینی کەربەلا و نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی و مەرجەعەی باڵای ئێراقیش جەختی کرد دەبێ لە ماوەی دیاریکراودا ئەنجامدەران و هوکارانی کوشتاری خۆپیشاندەرانی ناڕازی ئەم دواییە دیاری بکرێن و سزا بدرێن .