تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 15:42 Asia/Tehran
  • داخرانی بوارگە سەر سنوورییەکانی عێراق لە ناوچەکانی پێکدادانی سووریا لەگەڵ تورکیا

وەزیری کۆچبەرانی عێراق باسی داخرانی تەواوی ئەو بوارگە زەوینیانەی کرد کە لە نزیکی شوێنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە سووریا ھەڵکەوتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ناوەندی هەواڵدەریی فارس،«نۆفێل بەھاء موسا» وەزیری کۆچبەرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ «ئەیمەن غەرابیە» نوێنەری کۆمەیساریای باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان  لە بەغدا وتی: داخرانی بوارگە سەر سنوورییەکان لە بەر چوونی ھێزەکانی تورکیا بۆ سووریایەو باری ئاسایشتیی ھەیە.

وەزیری کۆچبەرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی عێراق بۆ پێشگرتن بە چوونی کەسانی گومانلێکراو بۆ ئەو وڵاتە ڕەوشتی ئاسایشتی و مرۆڤیی لە سنوورە ھاوبەشەکان لەگەڵ سووریا خستووەتە ژێر چاودێرییەوە، داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە،وێڕای پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی لەم پەیوەندییەدا، بۆ چارەسەریی ئەم قەیرانەی ئێستا ھەوڵ بدات.«ئەیمەن غەرابیە» نوێنەری کۆمەیساریای باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئاوارەکانیش وتی: چارەسەریی قەیرانی سووریا پێویستمەندی ھاوکاری و ڕێکخستنە لەگەڵ تەواوی لایەنەکاندا.

بە دەست پێ بوونی ھێرشی سەربازییانەی تورکیا بۆ سەر سووریا لە نۆھەمی ئۆکتۆبەر، دەوڵەتی عێراق ھێزێکی زیاتری بۆ بەرپەرچ دانەوەی ھەرچەشنە دۆخێکی نائاسایی لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا دا مۆڵ داوە.

 

سەرپەیڤ