تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 18:11 Asia/Tehran
  • ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ئێراق: سوپای تورکیا دوو فەرماندەری پلەبەرزی پەکەکەی لەسلێمانی کوشتووە

دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، دوو فەرماندەری پلەبەرزی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لەپارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی پەلاماری سوپای ترکیا کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند: سێ شەممە ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دوو فەرماندەری پلەبەرزی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا بەناوەکانی "جەمیل" و "دەمهات"لە ناوچەیەکی گەشتیاری لە چیای ئەزمەڕی پارێزگای سلێمانی و لەنێو شارومەندانی مەدەنیدا بەشێوەیەکید دڕندانە پەلاماریان کرایەسەر.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژەش کراوە بەوەی دوو فەرماندەکەی پەکەکە بێ ئاگاداریی دەزگە حکومەتییەکانی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ناوچەکەو پاش لێکۆڵینەوەی تۆکمەو تەواو و بەدەست هێنانی سەنەدی پێویست لەشوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە ئەو دوو کەسە لە کادێری باڵای پەکەکە بوون و بێ ئاگاداریی دەم و دەزگە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ناوچەو لەلایەن فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ترکیاو لەنێو خەڵکی ئاسایی و سیڤیلدا کراونەتە ئامانج. ئەو کردە، جۆرێک پێشێلکرانی یاساوڕێساکان و ڕووداوە مەترسیدارەکانەو قەت لە چوارچێوەی ئاسایشی هاوبەش و پێکەوەژیاندا ناگونجێ.

دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەدرێژەی ڕاگەیێندراوەکەیدا، وێڕای شەرمەزارکردنی پێشێلکرانی سەروەریی ئێراق و هەرێمی کوردستان، داوای کردووە، خاکی هەرێمی کوردستان نەکرێ بە شوێنێک بۆ هێرش کردنەسەر وڵاتانی دراوسێ.