بڵاو بوونەوەی ڕاپۆڕتی یەکجاری لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییەی ئێراق
لێژنەی تایبەتی لێکۆڵینەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێراق بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتێک خوازیاری لەسەرکارلاچوونی کومەڵێک لە فەرماندەرانی سەربازی و ئاسایشی لە بەغدا و بڕێک لە پارێزگاکانی دیکە بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی ئیرنا لەو ڕاپۆڕتەدا بە کەڵک وەرگرتنی لە ڕادە بەدەری توند و تیژی و تەقەلێکردن بەرەو خۆپیشاندەران و لاواز بوونی فەرماندەرایەتی بۆ کونتڕوڵ کردنی بڕێک لە فەرماندەران جەخت کراوە . لێژنەی تایبەتی لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆڕتەکەی خۆیدا جەختی کردووە لە سەر تاوانکار بوون و لەسەرکار لابردنی چەندین فەرماندەری ئوپڕاسیونی بەغدا و جێگرەکەی فەرماندەری لەشکەری یازدە فەرماندەری لەشکەری یەکەمی پولیسی فیدڕاڵ فەرماندەری ئوپڕاسیونی ڕافدین سەرۆکی پولیس و سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری "زی قار " سەرۆکی پولیسی واست و سەرۆکانی دەزگەی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی ئەو پارێزگایە . هەروەها لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە کە هیچ فەرمانێکی فەرمی لە لایەن بەرپرسانی پلە بەرز بۆ تەقە کردن بەرەو خوپیشانداران دەرنەکراوە و ناوەندی زانیاریگەیاندن و پەیوەندیەکانیش هیچ کردەوەیەک دژی توڕگەلێک کە خوپیشاندانەکان هان ئەدەن ئەنجام نەداوە . لە ئاکامدا بڕیاردرا کە ئەو دۆسیەیە دوای پشتڕاست کردنەوەی فەرماندەری گشت هێزە چەکدارەکانی ئێراق بە شێوەی تەواو بدرێتە دەزگەی دادی ئەو وڵاتە .