بەندەری ئوم قەسر کرایەوە
تشرینی دووهم 05, 2019 12:24 Asia/Tehran
ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، بەندەری ئوم قەسر کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستیبەسەردا گیرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە و بەبەکارهێنانی هێزی سەربازی و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کرایەوە.
سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە ژمارەیەک شاری عیراق دەستی پێکرد و خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و هەلی کاریان دەکرد و دواتر داواکارییەکەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی حکومەتی عیراق.