فەرمانی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ گرتنی تێکدەران
وتەبێژی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باسی دەرچوونی فەرمانێک بۆ بەگژداچوونەوەی " تێکدەران "ی کرد لەمیانەی ناڕەزایەتیەکانی سەرشەقامی وڵاتەکەی.
بە پێی راپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی کەناڵی ئەلعێراقیە ف عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند بە گوێرەی فەرمانی فەرماندەریی ، " تێکدەران " و کەسانێک کە لە خۆپێشاندانەکان ، ڕێگا و بانەکان دادەخەن ، دەگیرێن .
خەلەف گوتی ، فەرمان بە هێزە چەکدارەکان دراوە خێرا یاسا جێبەجێ بکرێ .
چەند کاژێرێک دوای ئەم فەرمانە ، قەیس ئەلمەحمەداوی فەرماندەری ئەرتەشی عێراق لە بەغدا ، باسی کرانەوەی هەموو رێگا داخراوەکان بە دەستی ناڕازیان لە پێتەختی کرد .
خولی نوێی خۆپیشاندان لە عێراق لە 25 ی ئوکتوبرەوە دەسپێ بوو . ناڕازیان دەیان ڕێگا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە لە باشووری عێراقیان داخستوە تا بەم جۆرە حکومەت ناچار بکەن دەست لە کار بکشێتەوە .