تشرینی دووه‌م 08, 2019 08:53 Asia/Tehran
  • عادڵ عەبدولمەهدی: حکومەتی عێراق لەهەوڵدایە چاکسازیی جیددی ئەنجام بدات

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێشەو(پێنج شەممە) ڕایگەیاند؛ حکومەتی ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی چاکسازیی جیددی، هەموو گرفتە دراڤییەکان بەپێی توانا، چارەسەر دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "عادل عەبدولمەهدی" پاش کۆڕی تاووتوێی بودجەی ساڵی٢٠٢٠ی عێراق وتی: حکومەت لەهەوڵدایە هەتا بڕەبودجەیەک ئامادە بکا کە بەهۆیەوە ئابوریی عێراق بەشێوەی زانستی و شیاو بەڕێوەبەرایەتی بکرێت.

عادڵ عەبدولمەهدی وتیشی: حکومەتی عێراق پلانی زیادکردنی داهاتی نانەوتیی وڵاتی خستووەتە نێو ئەولەویەتی کارەکانی.

ژمارێک لە پارێزگاکانی عێراق لەوان بەغدا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بوون بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکارییە گشتیەکان، نەبوونی هەلی کارو گەندەڵیی ئیداریی بەڵام ئەو خۆپێشاندانانە لەرۆژانی ڕابردوودا توندوتیژیی و کوژران وبرینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتووەتەوە.

خۆپێشاندانەکان لە عێراق لەکاتێکدا هەروا بەردەوامە کە حکومەتی ئەو وڵاتە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو چوار پاکێجی پێشنیارکردووە بەتەوەری دابین کرانی داواکاریی خۆپێشاندەران.

بەپێی بەڵگەو سەنەدەکان، خۆپێشاندان لە عێراق خۆڕسک نەبووەو وڵاتانی بیانی لە سەرگرتنیان دەستیان بووە.

سەرپەیڤ