تشرینی دووه‌م 08, 2019 10:45 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبێکی دەنگیی لە بەغدا

میدیا عێراقییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی تەقینەوەی بۆمبێکی دەنگی لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتەیان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند، ئەو بۆمبە دەنگییە لە شەقامی "سەعودەن" لە ناوەندی بەغدا تەقیوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی میدیا عێراقییەکان لەو تەقینەوەدا زیان بە کەس نەگەیشتووە.

ناوچە جیاجیاکانی عێراق لەوان بەغدا لەڕۆژانی ڕابردوودا شایەتی چەندین پەلامار، دەسڕێژ و تەقینەوە بووە.

بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاندووە، پەلامار، تەقینەوەو دەسڕێژەکان لە بەغداو ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بەئامانجی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەگرێ.

ژمارێک لە پارێزگاکانی عێراق لەوان بەغدا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بوون بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکارییە گشتیەکان، نەبوونی هەلی کارو گەندەڵیی ئیداریی بەڵام ئەو خۆپێشاندانانە لەرۆژانی ڕابردوودا توندوتیژیی و کوژران وبرینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتووەتەوە.

خۆپێشاندانەکان لە عێراق لەکاتێکدا هەروا بەردەوامە کە حکومەتی ئەو وڵاتە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو چوار پاکێجی پێشنیارکردووە بەتەوەری دابین کرانی داواکاریی خۆپێشاندەران.

بەپێی بەڵگەو سەنەدەکان، خۆپێشاندان لە عێراق خۆڕسک نەبووەو وڵاتانی بیانی لە سەرگرتنیاندا، دەستیان بووە.