تشرینی دووه‌م 09, 2019 08:38 Asia/Tehran
  • نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق:
با ناڕازیان داواکاریەکانی خۆیان بە شێوەی ئاشتیانە بخەنەڕوو

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناڕازیانی ویست داواکاریی خۆیان بە شێوەی ئاشنتیانە دەربڕن و لە گەڵ هێزە ئاسایشیەکان بۆ گرتنی کەسانی تێکدەر هاریکاری بکەن .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی سومەریە ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی  عێراق رۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە خۆپیشاندەرانی ویست بە رێگری کردن لە هەنگاوی تێکدەرانە دەرفەت لەو کەسانە بستێنن کە " بۆسەیان بۆ زەبروەشاندن لە عێراق ناوەتەوە " .

 لەم بەیاننامەیەدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراق بڵاوبووەوە هاتووە : هەنگاوی تاوانکارانە و تیرۆریستیی بە ئاشکرا بە ئامانجی زەبروەشاندن لە سەروەریی و ئاسایشی عێراق تێکەڵ بە خۆپیشاندانەکان بووە .

 بە وتەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی  عێراق لە سەرەتای ئوکتوبرەوە تا ئێستا زیاتر 250 کەس لە ناڕەزایەتیەکانی سەر شەقام کوژراون کە زۆربەی کوژراوان بە دەست کەسانی نەناسراو پێکراون .

سەرپەیڤ