گۆڕانکاری نوێ چاوەڕوانی کابینەی عێراق
تشرینی دووهم 15, 2019 10:22 Asia/Tehran
سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی سپۆتنیک رایگەیاند بڕیارە هەندێ گۆڕانکاری لە کابینەدا بکرێ .
حەدیسی جەختی کردەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێستا زۆر شێلگیرانە لەسەر گۆڕینی هەندێ وەزیر کار دەکات و بەمزوانە بڕیارە پرۆژەی خۆی لەمبارەوە بدات بە پەرلەمان .
لەسەر ئەم بنەمایە ، ئەم گۆڕانکاریانە بە ئاڕاستەی چاکسازی و باشکردنی رەوشی بژیوی خەڵکی عێراق ئەنجام دەبێ .
ئەم گۆڕانکاریانە لە نێو وەزاڕەتخانەکانی ڕاژەکاریی و ئابووری ئەنجام دەبێ .