تشرینی دووه‌م 16, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامەو چالاکوانێکی خۆپیشاندەر تیرۆر کرا

خۆپیشاندان لە بەغدا بەردوامە و بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵیش ئەمڕۆ چالاکوانێکی خۆپیشاندەر لە گەڕەکی حوریەی شاری بەغدا کوژرا.

کەناڵی سکای عەرەبی بڵاوی کردەوە کە یەکێک لە چالاکوانان لە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە گەڕەکی حوریەی شاری بەغدا بە ناوی عەدنان رۆستەم کوژراوە.

لەو بارەوە سەرچاوەیەکی هەواڵی عیراقی ئاشکرایکرد کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ئەو چالاکوانە کوژراوە و هەڵاتوون، دواتریش هێز ئەمنییەکان ئەو ناوچەیان گرتوە و تەرمی کوژراوەکەشیان رەوانەی پزیشکی دادوەری کردووە.

هاوکات خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا بەردوامە و هەرچەندە ئەم بەیانییە هێزە ئەمنییەکان کردنەوەی رێگای سەرەکی گۆڕەپانی خەلانی و شەقامی جمهوریان راگەیاند، بەلآم خۆپیشاندەران توانیویانە جارێکی دیکە ئەو رێگایە و رێگای پردی سنک کۆنترۆڵ بکەنەوە.