کانونی دوھەم 15, 2020 11:48 Asia/Tehran
  • تاووتوێی پرسی بڕینی یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بە عێراق

واشنگتۆن پرسی بڕینی یارمەتی بە عێراق تاووتوێ دەکا بێتوو بەغدا داوا بکات سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتە بچنەدەر.

رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنال سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەگێڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵیەکان ڕاپۆری دا؛ حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەحاڵی تاووتوێکردنی بڕینی٢٥٠ملوێن دۆلار یارمەتی سەربازیی ئەو وڵاتە بە عێڕاقە بێتوو بەغدا بیەوێ سەربازانی ئەمریکی دەربکات.

وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە چەند ئی مەیلێکدا کە خراوەتە دەست ئەو رۆژنامەیە، دەستی کردووە بە ڕاوێژ لەبارەی بودجەی هاوپێوەند بە یارمەتیی سەربازی بە عێراق. ئەو ئی مەیلانە واپێشان ئەدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەهەوڵدایە هەموو گشت بڕە یارمەتیی سەربازیی٢٥٠ملوێن دۆلاریەکەی بۆ عێراق لەمساڵی زایینیدا ببڕێ. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ڕاپرسی لە نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی و بودجەی کۆشکی سپی لەبارەی سڕینەوەی داوای یارمەتی١٠٠ملوێن دۆلاری بۆ ساڵی٢٠٢١ی خستووەتەنێو بەرنامەی کاری خۆیەوە. بەپێی ناوەرۆکی ئەو ئی مەیلانە، بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ترامپ فەرمان درابوو ئەو بودجانە دیاری بکەن کە ئیمکانی بڕانیان هەیە بێتوو هێزە ئەمریکییەکان دەربکرێن. نزیک بە پێنج هەزار و سێسەت کارمەند و ستافی سەربازی وبەسەدان هاوکاری نێودەوڵەتیی ئەوان لە عێراق ئامادەن.

سەرپەیڤ