کانونی دوھەم 16, 2020 11:59 Asia/Tehran
  • جەختی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە سەر پێویستیی خێرا بوونەوەی ڕەوتی پێکھاتنی کابینەی تازە

ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە سەر خێرا بوونەوەی ڕەوتی پێکھاتنی کابینەی تازەو وەدی ھاتنی خواستی ناڕازییان بۆ ئەنجام گرتنی چاکسازی جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار، موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاربەڕێکەری عێراق شەوی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش ھەروەھا لە سەر پارێزرانی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی عێراق و ئاسایشتی سیاسی و دراڤیی ئەم وڵاتە لە قەیرانە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و خۆدوورخستنەوە لە تێکھەڵچوون و پێویستیی ڕاگرتنی ئۆقرەیی و ئەھوەنی و دان بەخۆداگرتن و کەم کردنەوەی ئاڵۆزی پێیان داگرت.

«عادڵ عەبدولمەھدی» مانگی ڕابردوو دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری لە پلەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وازی ھێنا. سەرباری کۆتایی ھاتنی مۆڵەتی یاسایی، ھێشتا سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق لە بەر ناکۆکیی سیاسی لەنێو بەرپرسان،نوێنەران و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق نەناسێندراوە.

سەرپەیڤ