کانونی دوھەم 17, 2020 17:46 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە کەرکوک

دەزگای ئاسایشت و ھەواڵگریی پارێزگای کەرکوکی عێراق، کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزۆنیی ئەلعێراقییە،دەزگای ئاسایشت و ھەواڵگریی پارێزگای کەرکوکی عێراق،وێڕای قۆڵبەست کردنی سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لەم پارێزگایەدا، پێی داگرت: ھەڵمەتی بەرپەرچدەرانە بۆ پەیگەڕی دەست و پێوەندەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک ھەروا بەردەوامە ھەتا ئەم پارێزگایە ھێورو پاوەجێ دەبێتەوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاوهاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. ھێزەکانی عێراق بە یارمەتیی موستەشارییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ەوە توانییان شاری ڕاوە لە ڕۆژئاوای عێراق ڕزگار کەن و دەست بگرن بەسەر دوایین بنکەی داعش  لە عێراق دا کە بە ڕزگار کرانی ئەم شارە لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.لەگەڵ ئەمەش دا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بەرماوەکانی داعش وێڕای قۆستنەوەی ناپاوەجێیی لە عێراق و ھەروەھا لە سای پشتیوانیی ئەمریکا بەنیازی بووژاندنەوەی ئەم تاقمە تیرۆریستییەن لە عێراقدا.

سەرپەیڤ