پێداچوونەوەی ئێراق سەبارەت بە پەیوەندیی ئاسایشی لە گەڵ ئەمریکا
وتەبێژی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق باسی کرد لە پێداچوونەوە لە پەیوەندی ئاسایشی لە گەڵ ئەمریکا .
عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەری گشت هێزە چەکدارەکانی ئێراق ئەمڕۆ شەمە بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەتی ئێراق لەو بارەوە خەریکی وتووێژ لە گەڵ ئەمریکایە وتیشی : ئامانجی دەوڵەت لەو وتووێژانە پاراستنی بەرژەوەندیەکان و دەسەڵاتداریەتی ئێراق لە هەر بارودۆخێکە . ناوبراو هەورەها وتی : یەکێک لە پرسەکانی باسکراو لەو وتووێژانە هاوپەیوەندە بە ئامادە بوونی هێزەکانی ناتۆ لە ئێراق و مەرجی درێژەی ئامادە بوونی سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتە لە چوارچێوەی هێزەکانی ناتۆیە . وتەبێژی فەرماندەری گشت هێزە چەکدارەکانی ئێراق ڕۆژی ڕابردوو هەین وتی ئەمریکا بە پێشێلکردنی هەموو یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان و دەسدرێژی بۆ سەر خاکی ئێراق ئیرادەی ئێراقیەکانی بۆ دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە هەموو خاکی ئەو وڵاتە بۆ وێنە هەرێمی کوردستان لێبڕاوانە تر کرد . بە دوای تڕوڕی ناجوامێرانەی سەرداری سێپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی سپای پاسداران و ئەبوومەهدی موهەندێس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لایەن دەوڵەتی تڕوڕیستی ئەمریکا لە بەغدا نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق گەڵاڵەی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکایی لە خاکی ئێراقیان پەسەن کرد .