لێدوانی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق لە بارەی کاتی گفتوگۆی جدی لە نێوان هەولێر و بەغدا
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرای دەکات کە سه‌ردانه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌رێم، ئاماژه‌یه بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و رێککه‌وتن و گفتوگۆیانه‌ی، که پێشتر له نێوان هه‌ولێر و ناوه‌ند کراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌شیر حه‌داد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئاستێکی باشدایه.
دەشڵێت: گفتوگۆکان گه‌یشتبوونه ئاستێکی به‌رز و تیمه تەکنیکیەکان خه‌ریکی کاری خۆیان بوون، گفتوگۆکان و هاتووچۆی شانده‌کانیش به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌تا رووداوی خۆپێشاندانه‌کانی باشوور و نێوه‌ڕاستی عێراق، که بارودۆخی ئاڵۆزکرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه حکوومه‌تی عێراق زیاتر سه‌رقاڵی خۆپێشاندان و ئه‌و بارودۆخه بوو، که تێیکه‌وتبوو، بۆیه گفتوگۆ و سه‌ردانه‌کان ساردی تێکه‌وت، هاوکات هۆکارێکی دیکه‌یشی، ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکوه‌زیران بوو.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی: "سه‌ردانه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، که له رۆژانی رابردوودا ئه‌نجامی دا و له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی کوردستاندا کۆبووه‌وه، ئامانجی ، به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی گفتوگۆ و رێککه‌وتنه‌کانی نێوان هه‌ولێر به‌غدایه.
به‌شیر حه‌داد پێیوایه گفتوگۆکان کاتێک به‌رده‌وامی ده‌بێت، که دۆخەکە هێور بێتەوە و بودجه‌ی گشتی عێراق بڕواته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هاوکات له‌گه‌ڵ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێشدا گفتوگۆکان چڕتر ده‌بن و ده‌گه‌نه رێککه‌وتن.