کانونی دوھەم 22, 2020 12:57 Asia/Tehran
  • جێگرەوەی ئەبومەھدی موھەندیس دیاری کرا

میدیایەکی عەرەب زمان بانگەشەی کرد کە ئەبوعەلی بەسری وەک جێگرەوەی ئەبومەھدی موھەندیس و یاریدەری حەشدی شەعبی ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی میهر ، سکای نیوزی عەرەبی بەگێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان بانگەشەی کرد کە حەشدی شەعبیی عێراق یاریدەری ئەم ڕێکخراوەیەی دیاری کرد.

وەک باسی دەکرێت، «ئەبو عەلی بەسری» جێگای ئەبو مەھدی موھەندسی گرتووەتەوە. ئەم ھەواڵە لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە وێیسایتی حەشدی شەعبی ھیچ ھەواڵێکی لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەبو مەھدی موھەندیس سیانزەی بەفرانبار ھاوڕێ لەگەڵ سەردار حاج قاسم سولەیمانی سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارن لە ئەنجامی ھێرشێکی ڕەشەکوژانەی ئەمریکا لە نزیک فڕگەی بەغدا شەھید کرا.

ئەم ھەواڵە لەکاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە سەرتیپ «عەبدولکەریم خەلەف» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق پێشتر باسی ناسێندرانی «ھادی عامری» ی وەک جێگرەوەی شەھید ئەبو مەھدی موھەندیس یاریدەری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراقی کرد بوو و بڕێک لە میدیاکانی عێراقیش ڕایانگەیاند بوو کە عامری بە فەرمی بووە بە جێگرەوەی ئەبومەھدی موھەندیس یاریدەری سەرۆکی حەشدی شەعبی.