کانونی دوھەم 22, 2020 16:05 Asia/Tehran
  • 
زانیاری نوێ.. لەهێرشە موشەکییەکەی ئێراندا ١٦ سەربازی ئەمەریکی زۆر بەسەختی بریندار بوون

پێگەی "فۆرت روس"ی روسی باسی لەوە کردووە، کە لە هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی "عەین ئەسەد" لەپارێزگای ئەنبار، ١٦ سەربازی ئەمەریکی زۆر بەسەختی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی عەریفجان لەبنکەی ئاسمانی ئەحمەد جابر لە وڵاتی کوێت.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ١٦ سەربازی ئەمەریکی هەندێکیان تووشی سووتانی زۆر هاتوون و ئەوانی تریش بە پارچەی موشەکەکە بریندار بوون ، لە ژێر ڕێوشوێنێکی ئەمنی تونددا بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی ئەمەریکی لە کوێت گوازراونەتەوە

هەروەها رایگەیاندووە، ئەو سەربازانە نەشتەرگەریان بۆ کراوەوە و هێشتاش لەنەخۆشخانە لەبەشی چاودێری ورد هێڵراونەتەوە، جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەو سەربازانەی بەهۆی هێرشەکەوە بەسووکی بریندار بوون هەر لەعێراق چارەسەریان بۆ کراوە.

لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا هاتووە، لەکاتی پشکنینی سەرەتایی دوای گورزە موشەکییەکە، هەشت سەربازی تر بۆ دامەزراوە تەندروستییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا گواستراونەتەوە تا پشکنینی زیاتریان بۆ بکرێت، لەکاتێکدا سێ سەربازی تریشیان بۆ سەربازگەی عەریفجان گواستراونەتەوە، کە دامەزراوەیەکی سەربازی ئەمەریکییە لە کوێت.