وەزیری بەرگری ئەمریکا: ئۆپەراسیۆنەکانمان لە ئێراق زیاد دەکەین
شوبات 14, 2020 08:39 Asia/Tehran
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا رایگه‌یاند، "رێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ناتۆ کردوه بۆ زیادکردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کان له ئێراق.
مارک ئیسپه‌ر، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا لە میانەی کۆنگره‌ی برۆکسل رایگه‌یاند؛ "رێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ناتۆ کردوه بۆ زیادکردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کان له ئێرادا".
وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، "له هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانمان له ئێراق بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش و خاپورکردنی بنکه‌و باره‌گاکانیان".
ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتریش ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باکوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاندبوو، راهێنانه سه‌ربازیه‌کانیان به ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی سوپای ئێراق زیاد ده‌که‌ن.