شوبات 14, 2020 16:51 Asia/Tehran
  • دیدارو چاوپێکەوتنی باڵوێزی ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی کاتی  عێراق

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق چاوپێکەوتنی کردو سەبارەت بە هەوڵە هاوپێوەندەکان بە دامەزرانی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە وتووێژی لەگەڵ کرد.

لەم دیدارەدا پێوەندی دوو لایەنەی عێراق وئەمریکا وڕێکارەکانی پەرە وبەهێز کردنی ئەم پێوەندیە لێکدرایەوە. لەم دیدارەدا هەروەها دۆخی سیاسی ناوچە وعێراق و هەروەها هەوڵە هاوپێوەندەکان بە دامەزرانی دەوڵەتی نوێی عێراق بە سەرۆک وەزیری " محەممەد تۆفیق عەلاوی" درایە بەر باس ولێکدانەوە. هەر لەم پێوەندیەدا " فواد حسێن " پیداگری کرد کە دۆخی هەستێاری عێراق پێویستی بە دامەزرانی دەوڵەتی نیشتمانی هەیە کە داواکاریەکانی ئەرکانی جۆربەجۆری گەلی عێراق بەدیی دێنێت وکەش وهەوا بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری بە بەشداری هەموو چین وتوێژە کانی نەتەوەی عێراق ئامادە بکات.