شوبات 14, 2020 17:15 Asia/Tehran
  • بەشیر حەداد : هەڵوەشاندنی پەرلەمان مومکین نیە

بەشیر حەداد ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ، هەڵوەشانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی لە بارودۆخی بێ سەقامی ئاسایشیی و سیاسی بە نامومکین زانی .

 ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داواکاریەکان بۆ هەڵوەشاندنی پەرلەمانی بە  نالۆژیکانە و ناواقعیی زانی و گوتی شتێکی ئەوتۆ هەرگیز روونادات.

 بەشیر حەداد بە ئاماژە بەوەی کە پەرلەمان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی نوشوستیەکی نەبووە ، گوتی : پەرلەمان لە هەمان ڕۆژی یەکەمی ناڕەزایەتیەکانەوە بەرپرسایەتی خۆی بە جێهێناوە ، پەکێجی بڕیاری  دەرکردووە و چەندین یاساشی بۆ جێبەجێ کرانی داوای خۆپێشاندەران داناوە .

 ئەندامەکەی لیژنەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق گوتی :داواکاریەکان بۆ هەڵوەشانی پەرلەمان نالۆژیکی و ناواقعیە ، چونکە لە رەوشی بێ سەقامیی ئاسایشیی  و سیاسیی وڵات ، هەڵوەشانی پەرلەمان مومکین نیە .

 زۆربەی گروپ و لایەنە سیاسیەکانی عێراقیش  دەڵێن هەڵوەشانی پەرلەمان لە سەر  داوای بەشێک لە ناڕازیان کێشە بەدی دێنێ .